پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە، ٢٤/١/٢٠٢٣، بەڕێز مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێكى کونسوڵخانەی ئەمهریکا لە هەرێمی کوردستان کرد کە لە بهڕێزان خاتوو کاترين کرۆفت و جۆسوا لویس و ڤێگەر ئەمیین، بەرپرس و ئەندامانی یەکەی سیاسی و ئابووری لە کونسوڵخانە، پێکهاتبوون.
لە دیدارێکدا باس لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرا و تیشک خرایە سەر گرنگيی ڕێکكەوتن و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی وزە، ههروهها جهخت لە چارەسەركردنی ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسیيەکان، كرايهوه.
بهڕێز جێگری سەرۆک جەختی لهوه کردەوە کە بارودۆخی ناوخۆیی و ناوچەیی ئاڵۆزە، بۆيه بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە، پێویستە ناکۆکییە لاوەکییەکان وەلابنرێن و پهله له چاکسازی و یەکخستنی پێشمەرگە و باشتركردنى خزمەتگوزارييهكان بكرێتهوه.
هەردولا بە بایەخەوە باسیان لە بەردەوامی و بەرفراوانکردنی پەیوەنديیەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمهریکايان کرد و شاندى کونسوڵخانەی ئەمهریکا پشتیوانی و هاوکاريی وڵاتەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، ههروهها بە گرنگیيەوە باسیان لە سەقامگیريی سیاسی و ئەمنيی ناوچەكە کرد.