Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگرى سه‌رۆك له‌گه‌ڵ كونسولى توركيا كۆبووه‌وه‌

2023-01-25T12:22:42.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ مستەفا سەید قادر

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە، 2023/1/25 بەڕێز مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە به‌ڕێز مەمەد مەولوود یاکوت، کونسوڵی گشتيی تورکیا له‌ هه‌ولێر و شاندێكى ياوه‌رى کرد.

لە دیدارێکدا، باس لە هەلومەرج و بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووريی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، دواتر تیشک خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هه‌روه‌ها پەیوەندیی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمى كوردستان و پرسی هەڵبژاردن و پەیوەنديی بازرگانيی نێوان عێراق و تورکیا و سەقامگیريی ئەمنيی ناوچەکە بەگشتی، تاوتوێ كرا.

به‌ڕێز جێگری سەرۆک، سەبارەت بە پرسی کورد لە تورکیا جەختی کردەوە کە هەر کێشەیەک بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن چارەسەر دەکرێت و بەردەواميی پرۆسەی ئاشتی، تەنها ئامرازە بۆ چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا.