
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2024/7/11 به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكى ئه‌مه‌ريكى كۆبوونه‌وه كه له به‌ڕێزان دانيال شه‌پيرۆ، جێگرى یاریده‌ده‌ری وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا و جه‌نه‌رال جۆل ڤاول فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و سووريا و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى سه‌ربازى پپێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه خاتوو ئه‌لينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق ئاماده‌ى بوو، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه تاوتوێ كرا و تيشك خرايه سه‌ر چۆنيهتيى تێپه‌ڕاندنى كێشه و ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌مى. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا پابه‌نديى خۆيان به به‌رده‌وامى و سه‌رخستنى پرۆسه‌كه دووپات كرده‌وه.
له وته‌يه‌كدا به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆك سوپاس و پێزانينى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌وڵه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و هاوكاريى پێنتاگۆن له سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و يارمهتيدانيان بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
دۆخى ئه‌منى و دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش له ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.






