پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٠٢٢/١٢/١٣ بەڕێز مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر، پێشوازی لە بهڕێز نی ڕو چی، کونسوڵی گشتیی چین کرد که بەمەبەستی تەواوبونی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان، سەردانی بهڕێز جێگری سەرۆکی هەرێمی کردبوو.
له دیدارێکدا دۆخی سیاسی و ئابووری و سیستەمی حکومڕانی و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، هەروەها گرنگیی یەکریزی و یەکخستنی هەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان خرایە بەرباس.
هەردوولا دیالۆگی چارەسەری ئاشتیانەی کێشە و ململانێکانی نێوان هەولێر و بەغدا و جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقیان بە باش زانی.
یهڕێز جێگری سەرۆک جەختیکردەوە کە پێویستە سەقامگیریی سیاسی زامن بێت و دەستوور بکرێتە بنەمای گفتوگۆ و مافی هەموو پێکهاتەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دەستەبەر بکرێت، دواتر بە بایەخەوە باسی لە گرنگیی باشبوونی پەیوەندیەکانی هەولێر و بەغدا کرد کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر دۆخی ژیان و گوزەرانی خەڵک و پرۆژەکان و ئاوەدانی دەبێت.
لە درێژەی دیدارەکەدا بهڕێز جێگری سەرۆک باسی لە پێگەی ئابووریی عێراق کرد کە وڵاتێکی دەوڵەمەندە و سەروەت و سامانی زۆری هەیە، بەڵام ئەگەر باش خەرج نەکرێت و گەندەڵی زۆر بێت، ناتوانرێت بە باشی وەڵامی پێویستییەکانی خەڵک بدرێتەوە و متمانەیان بۆ بگەڕێتەوە.
لە کۆتاییدا، هەردوولا هیواخواز بوون پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و چین بەرفراوانتر بکرێت بەتایبەتی لە بواری پیشەسازی و بازرگانی و کەلتووری و پەروەردەوە و خوێندندا.