پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٢/١٢/٢٠٢٢ بەڕێز مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە چۆی کوانگ، کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا باس لە دۆخی سیاسی و ئەمنی و دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرا و بیروڕا دەربارەیۆیەکگرتویی و يهكڕێزيى لايهنه کوردستانييهكان، گرنگیی فرەییی حزبی، دیموکراسی و مافی مرۆڤ و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی پێکهاتەکان ئاڵوگۆڕ کرا و هاوڕا بوون کە پێویستە زەمینەی سیاسی و ئەمنی و ژیانی خەڵک سەقامگیر بێت، ئینجا پێشکەوتنی ئابووری و پیشەسازی و گەشەسەندن و ڕەخساندنی هەلی کار دێتە دی.
لای خۆیەوە بەڕێز جێگری سەرۆک جەختی لە حکومڕانییەکی دامەزراوەیی و نیشتیمانی و هەوڵەکانی چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی و کۆکردنەوەی داهات و دابەشکردنی بەشێوەی دادپەروەرانە کردەوە، هەروەها ستایشی گرنگیدانی کۆریای باشووری بە سێکتەری پەروەردە لە هەرێمی کوردستان كرد و هیوای خواست پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمى كوردستان و كۆریا فراوانتر بکرێن و ئەزموونی پێشکەوتووی ئەوان لە زۆربەی بوارەکانی تردا لە هەرێمی كوردستان ڕەنگ بداتەوە.
کونسوڵی گشتيی کوریای باشووریش جیا لە ستایشكردنی پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان، هەروەها بە بایەخەوە باسی لە گرنگی بە دیجیتاڵکردنی دامەزراوەكانی حکوومەتی هەرێمی كوردستان کرد.