2021-09-05T07:40:28.000000Z
ڕۆژى شەممە ٢٠٢١/٩/٤ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز عەدنان دەرجال، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا باس لە بەرەوپێشچوونەکانی بواری وەرزش کرا و هەردوولا هاوڕا بوون کە دەبێت گرنگییەکی تایبەت بەم بوارە بدرێت و گەنجان هان بدرێن تواناکانیان لە بواری وەرزش و توانا جەستەیی و فکرییەکاندا زیاتر برەو پێبدەن.
هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە گرنگە حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتى هەرێمى کوردستان پاڵپشت بن بۆ بەهێزکردنی ژێرخانێکی ئابووریی تایبەت بە وەرزشوانان تا خزمەت بە تواناکانی لاوان بکات.