Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆك پێشوازی لە كونسولی ئیمارات دەكات

2023-06-20T12:20:17.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ مستەفا سەید قادر

سەرلەبەیانيی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠/٦/٢٠٢٣ بەڕێز مستەفا سەید قادر جێگری ‏سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئیبراهیم سەعید کونسولی گشتیی ‏شانشینی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو کرد.‏

لە کۆبونەوەکەدا تیشک خرایە سەر پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات ‏لە بوارە جیاکاندا، لەمبارەیەوە کونسوڵی گشتيى ئیمارات پوختەیەکی دەربارەی کار ‏و پرۆژەکانیان لە هەرێمی کوردستان خستە ڕوو کە لەلایەن كۆمپانیاكانی ‏وڵاتەكەیەوە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێن و سەقامگیریی سیاسی و ‏ئەمنیی هەرێمی کوردستانی بە مەرجی سەرەکی بۆ هاندانی کۆمپانیا و وەبەهێنەران ‏زانی.‏

لای خۆیەوە بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان جیا لە دووپاتكردنەوەی ‏فروانتركردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئیمارات، هەروەها ‏هەڵوێستی شانشینی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتووی لە هاوكاریكردنی هەرێمی ‏کوردستان بەرز نرخاند.‏