سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له خاتوو پلاسخارت كرد
16/12/2023
|
هه‌واڵ
به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ خاتوو جينين پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، دۆخى سياسى و ئه‌منى و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايان تاوتوێ كرد. هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگيى به‌ڕێوه‌چوون و سه‌ركه‌وتنى....
پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
08/12/2023
|
هه‌واڵ
بە داخەوە بۆ قوربانیيانی ئەم کارەساتەی کە لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەی یەکێک لە باڵەخانەکانی قەزای سۆران کەوتەوە، لە ناخی دڵمەوە نیگەران و خەفەتبار بووم. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشيی خۆم ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵەی قوربانییانی ئەم کارەساتە نەخوازراوە دەکەم، داواکارم لە یەزدان گیانی قوربانیيەکان....
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌دواداچوون بۆ ڕووداوه دڵته‌زێنه‌كه‌ى سۆران ده‌كات
08/12/2023
|
هه‌واڵ
ئەمشەو هه‌ينى 2023/12/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، به‌دواداچوونى بۆ ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه له باڵاخانهيهكى سۆران كرد، كه له ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ك له نيشتهجێبووانى گيانيان له‌ده‌ستدا و ژماره‌يه‌كى ديكه‌ش بريندار بوون. سه‌رۆك نێچيرڤان....
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى له يادى ڕۆژى نيشتمانيى ئيماراتدا کرد
02/12/2023
|
هه‌واڵ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/12/2 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له دوبه‌ى، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى يادى ڕۆژى نيشتمانيى ئيماراتدا كرد. ڕێوڕه‌سمه‌كه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌واميى كار و چالاكييه‌كانى كۆنفرانسى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا (COP28) به به‌شداريى ميوانان و ئاماده‌بووانى كۆنفرانس، به‌ڕێوه‌چوو. له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكى....
سه‌رۆك نێچيرڤان به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى (COP28)دا كرد
01/12/2023
|
هه‌واڵ
به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2023/12/1 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له شارى دوبه‌ى له ئيمارات، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌رۆك و شا و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كاره‌كانى لووتكه‌ى كۆنفرانسى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا (COP28)دا كرد. هه‌روه‌ها ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ر له چوارچێوه‌ى....
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى شاره‌بان ده‌كات
01/12/2023
|
هه‌واڵ
به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تيرۆرستييه ده‌كه‌ين كه شه‌وى ڕابردوو به بۆمبى چێنراو و ده‌سڕێژ له ناوچه‌ى عومرانيه‌ى سنوورى قه‌زاى شاره‌بان له پارێزگاى دياله ئه‌نجام درا و بووه هۆى شه‌هيدبوونى چه‌ندين هاووڵاتى و برينداربوونى چه‌ندانى ديكه. خواى مه‌زن گيانى شه‌هيدان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى....