Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

2023-05-04T12:02:09.000000Z
هه‌واڵ پەیام و پەیوەندی

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵى كۆچى دواييى كه‌سايه‌تى و تێكۆشه‌رى ديارى كوردستان خوالێخۆشبوو حه‌يده‌ر فه‌يلى، ئه‌ندامى پێشووى مه‌كته‌بى سياسيى حزبى شيووعيى كوردستان و وه‌زيرى پێشووترى گواستنه‌وه‌ و گه‌ياندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانم پێگه‌يشت.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێيانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

خوالێخۆشبوو حه‌يده‌ر فه‌يلى، نموونه‌ى مرۆڤێكى پاكى نيشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزى كوردستان بوو، ته‌مه‌نێكى له‌ كاروانى پێشمه‌رگایه‌تی و خه‌بات و تێكۆشاندا بۆ ئازادى به‌سه‌ر برد و له‌وپێناوه‌دا ساڵانێكى زۆر به‌رگه‌ى زيندان و ئازار و ئه‌شكه‌نجه و ئاواره‌یی گرت. هه‌ميشه‌ ده‌يويست ئه‌وپه‌ڕى خزمه‌ت به‌ گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى بكات و خۆى به‌ خزمه‌تكارى خه‌ڵك ده‌زانى. گيانى شاد و يادى هه‌ميشه‌ به‌ خێر بێت.

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 2023/5/4