ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/3/29 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نامه‌يه‌كى لە خاوەنشکۆ شا عەبدوڵڵای دووەم کوڕی حوسێن، شای شانشینی ئوردنی هاشمییەوە پێگەیشت.
لە نامه‌كه‌يدا، پرسه و سه‌ره‌خۆشيى خۆى و شانشينى ئوردنى پێشكه‌ش به سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى شه‌هيدانى هێرشه درۆنييه‌كه‌ى 24ى ئه‌م مانگه‌ى سه‌ر سۆران كرد و هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداران خواست.
خاوه‌نشكۆ شای ئوردن هەروەها بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە دوێنێ ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک به ئامانج گرت، هەروەها جه‌ختى لە پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق کردەوە.