Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پیرۆزبایی له‌ حزبی شیووعیی کوردستان ده‌کات

2022-06-30T11:59:45.000000Z
په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی لێدوان هه‌واڵ پەیام و پەیوەندی

بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیووعیی کوردستان

يادى بيست و نۆ ساڵه‌ى ڕاگه‌ياندنى حزبه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان‌‌ به‌ گه‌رمى لە ئێوه‌ و ‏تەواوی ئەندامان و دۆستان و لایەنگرانتان پيرۆز دەکەم. بە ڕێز و پێزانينه‌وه‌ لە ‏قوربانييه‌كان و له‌ ڕۆڵ و مێژووى تێكۆشانی حزبەکەتان لە بزووتنەوەی نیشتمانیی ‏عيراق و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستاندا دەڕوانم. هیوای سەرکەوتنتان بۆ ‏دەخوازم.‏

له‌م ياده‌دا جه‌خت له‌ پێويستيى پێكه‌وه‌کاركردنى هه‌موو هێز و لايه‌نه‌ كوردستانى و ‏عيراقييه‌كان ده‌كه‌ينه‌وه‌ بۆ یەکڕیزی و تەبایی و تێپه‌ڕاندنی سه‌ختى و ته‌حه‌دييه‌كان و ‏هه‌نگاونان به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر.

نێچیرڤان بارزانی ‏

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

‏2022/6/30‏