
له درێژه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2024/2/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو سيمتجى موله‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى به‌رگرى، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕاى تاوتوێكردنى دۆخى ئه‌منيى عێراق و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه، هه‌ردوولا باسيان له ڕۆڵ و به‌شداريى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانيا له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا كرد و تيشكيان خسته سه‌ر هاوكارى و پشتگيريى ئه‌ڵمانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى بۆ ئه‌ڵمانيا دووپات كرده‌وه بۆ به‌رده‌واميى ئه‌ركى هێزه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ستايشى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ يارمهتيدان و پشتيوانى له پێشمه‌رگه و پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ يهكخستنهوهى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ له غه‌ززه و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانيان، خرانه به‌ر باس.
