Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ڕه‌وتى حيكمه‌ كۆبووه‌وه‌

2023-04-08T14:54:21.000000Z
هه‌واڵ

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2023/4/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ درێژه‌ى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له‌ به‌غدا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌يد عه‌ممار ئه‌لحه‌كيم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حيكمه‌، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسيى وڵات و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر به‌غدا و دوا ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت، تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا لێكگه‌يشتن و گفتوگۆى هه‌ولێر و به‌غدايان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ته‌واوى كێشه‌كانى وڵاتيان به‌ پێوست و ئه‌رێنى زانى، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌ گرنگيى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌ت و پشتگيريى لايه‌نه‌كان بۆ تێپه‌راندنى ياساى بودجه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرده‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى تاوتوێ كرا.