ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2023/8/15 سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركييه‌وه، ڕێوڕه‌سمێكى ماڵئاوايى بۆ به‌ڕێز ئيرڤن هيكس جوونيه‌ر كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا ساز كرد.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه به‌ڕێز مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان و ديپلۆماتكاران و نوێنه‌رانى وڵاتان له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان وته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى ڕۆڵ و ماوه‌ى ئه‌ركى به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش كرد.
به‌ڕێز سه‌رۆكى ديوان له وته‌كه‌يدا ئاماژه‌ى به كار و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا كرد كه وه‌ك دۆستێكى دڵسۆزى گه‌لى كوردستان، به‌رده‌وام كارى جددى كردووه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و ئه‌رك و ماندووبوونى به مايه‌ى پێزانينى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا.
به‌ڕێز سه‌رۆكى ديوان هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتيگرى و هاوكاريى ئه‌مه‌ريكا بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه باسى له ڕۆڵى كارا و ئه‌رێنيى به‌ڕێز ئيرڤن هيكس جوونيه‌ر كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌رك و كارى نوێيدا بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ئيرڤن هيكس جوونيه‌ر كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا، سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕێکخستنى ڕێوڕه‌سمه‌كه ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه بۆ هه‌ميشه خۆى به دۆستێكى دڵسۆزى هه‌رێمى كوردستان ده‌زانێت، هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرنگيى يه‌كگرتوويى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.