Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئه‌مه‌ریکا کۆبوونه‌وه‌

2026-02-18T11:44:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/2/18، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز جۆشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئه‌مه‌ریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوەندییەکانی ئه‌مه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دوا پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی لە وڵات و دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، تاوتوێ کران.

هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی ئه‌مه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها هاوڕا بوون کە بەرژەوەندی و بەهای هاوبەش ئه‌مه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەبەستێتەوە. هەر لەمبارەیەوە باسیان لە بوارەکانی هاریکاریی نێوان هەردوولا کرد.

پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا، گرنگیی یەکدەنگیی لایەنە کوردستانییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و دۆخی ناوچەکە بەگشتی، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.