Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياسا كۆبووه‌وه‌

2023-04-08T10:24:37.000000Z
هه‌واڵ

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2023/4/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نوورى ئه‌لمالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياسا كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و ئاڵنگارييه‌كانى قۆناغه‌كه‌ و هه‌نگاوه‌كانى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى ته‌بايى و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌نێوان هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى عێراقدا كرده‌وه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كان و دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانى وڵات به‌ گيانێكى به‌رپرسيارانه‌ى نيشتمانى.

په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و تاوتوێكردنى دۆخى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.