
به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2023/11/28 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز عه‌لى ڕزا گويناى، باڵيۆزى توركيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا ستايشى ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيايان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش به‌تايبه‌تى له بوارى بازرگانى و ئابووريدا كرده‌وه.
ده‌رباره‌ى ههناردهكردنهوهى نه‌وتى هه‌رێمى كورستانيش، به‌ڕێز باڵيۆزى توركيا ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه دووپات كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى هه‌ڵوێستى توركياى كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێستا هه‌ولێر و به‌غدا خه‌ريكى گفتوگۆى تهكنيكين.
دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى پێكهاته‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى توركيا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
