
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2024/2/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دوايين ديداريدا له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئيمانوێل بۆن و خاتوو ئان كلێر لوژاندر ڕاوێژكارانى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ كاروبارى ديپلۆماسى، ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه، گفتوگۆيان كرد.
له ديدارهكهدا هه‌ردوولا تێڕوانين و بۆچوونى خۆيان له‌سه‌ر كۆى پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منى و سياسى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى پشێوى و ئاڵۆزييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه خسته‌ڕوو. له‌مباره‌يه‌وه هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و ڕێگرتن له ئه‌گه‌رى ئاڵۆزبوونى زياترى ره‌وشى ناوچه‌كه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديدارهكهدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و مه‌ترسييه‌كانى داعش، باس كران.
