Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵيۆزى ژاپۆن كرد

2023-10-18T12:13:33.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2023/10/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فوتۆشى ماتسومۆتۆ باڵيۆزى ژاپۆن له‌ ‏عێراق، بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ژاپۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ‏به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابووريدا، گرنگيى سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌منييان بۆ ‏وه‌به‌رهێنانى بيانى و ژاپۆنى له‌ عێراق، تاوتوێ كرد.‏

هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ پێويسته‌ ئاراميى سياسى و ئه‌منى له‌ عێراق پارێزراو بێت ‏بۆ ئه‌وه‌ى زه‌مينه‌ى له‌بارى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى بيانى بڕه‌خسێت و زياتر ‏بره‌و به‌ چالاكيى كه‌رتى تايبه‌ت بدرێت، هه‌روه‌ها باسيان له‌و ده‌رفه‌ت و بوارانه‌ كرد ‏كه‌ كۆمپانيا ژاپۆنييه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌توانن كارى تێدا بكه‌ن.‏

په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پرسه‌كانى بودجه‌ و مووچە و شايسته‌ ‏دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند ‏پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكەی ديداره‌كه‌ بوو.‏