
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2024/5/5 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به بانگهێشتێكى فهرميى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و به ياوهريى شاندێك كه له به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك و وه‌زیری ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان پێكدێت، سه‌ردانى تاران ده‌كات.
له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆده‌بێته‌وه و ده‌رباره‌ى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، گفتوگۆ ده‌كه‌ن.