به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ده‌كه‌ین كه شه‌وی چوارشه‌ممه 8 له‌سه‌ر 9/6/2022 به درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆیه‌وه چه‌ند هاووڵاتییه‌كی سڤیل برینداربوون و چه‌ند ئۆتۆمبیلێكیش زیانیان به‌ركه‌وت.
ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌و بڕوایه‌داین كه دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییانه زیان به سه‌قامگیریی ئاسایش و دۆخی سیاسیی عیراق به شێوه‌یه‌كی گشتی و ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت و خزمه‌ت به دوژمنانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌موو جارێك پشتگیریی ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان ده‌زگاكانی ئه‌منیی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی عیراق زیاتر تۆكمه بكرێن به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه ده‌ستیان له‌م جۆره هێرشانه‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها داوا له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌ین بۆ ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه، هه‌وڵ و هه‌نگاوی جددی هه‌ڵگرن كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
9/6/2022