2023-11-25T06:43:39.000000Z
ئه‌مڕۆ 25ى نۆڤه‌مبه‌ر له ڕۆژى جيهانيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ئافره‌تاندا، هه‌موو پشتگيرييه‌ك بۆ كه‌مپه‌ينى 16 ڕۆژه‌ى كار و چالاكييه‌كانى بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دووپات ده‌كه‌ينه‌وه. لێبڕاوانه به‌رامبه‌ر به هه‌ر جۆره توندوتيژييه‌ك دژى كچان و ژنان و هه‌راسانكردنيان له هه‌ر كوێ و به هه‌ر پاساوێك بێت، ده‌وه‌ستينه‌وه.
له‌م ڕۆژه‌دا یادی هه‌موو ئەو ئافرەتانە دەکەینەوە کە سته‌ميان لێكرا و لەبەر ڕەگەز و جیاوازییان، ژیانیان لێ سەندرایەوە. هیچ شتێک دادی ئازارى گەورەی خێزان و دایکوباوکانى ئه‌و قوربانييانه نادات. تاكه دڵنه‌وايى بۆ ئه‌وان ته‌نيا ئه‌وه‌يه هه‌موومان پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى دادوه‌رى بۆ قوربانييان جێبه‌جێ بكرێت. هه‌روه‌ها به پێزانينه‌وه له ڕۆڵى خانمانى چالاكوان و مامۆستايانى ئايينى و هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڕوانين كه به هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت، بۆ باشتركردنى دۆخى ئافره‌تان كار ده‌كه‌ن.
له‌م ياده‌دا پابه‌نديمان دووپات ده‌كه‌ينه‌وه كه به ئيراده‌يه‌كى پته‌و و به جددى به‌ره‌نگارى هه‌موو توندوتيژى و پێشێلكارى و ده‌ستدرێژييه‌ك به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان و مافه‌كانيان ده‌بينه‌وه. له هه‌ماهه‌نگى و كارى هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان له هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر ئاستى عێراق و نێوده‌وڵه‌تيش به‌رده‌وام ده‌بين. هه‌رگيز له كار و هه‌وڵدان بۆ بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئازاد و دادپه‌روه‌ر و يه‌كسان كۆڵ ناده‌ين.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/11/25