دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10/7/2019ی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌مانوێل ماكرۆن سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا كه له پاریس، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی" كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن هه‌بوو و جه‌نابیمان ئاگادار كرد، بێگومان خۆتان ده‌زانن دوای ڕووداوه‌كانی دوای ڕیفراندۆم فه‌ڕه‌نسا به‌تایبه‌تی سه‌رۆك ماكرۆن ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی بینی له‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه له‌ڕووی سیاسییه‌وه به‌ڕووی جیهاندا بكرێته‌وه و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی زۆر گه‌وره بوو له‌و كاته‌دا و هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كرد كه دواتر توانیمان هه‌ندێك كێشه كه له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بوو، چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه و ئه‌وه به‌رده‌وام بوو تا ئێستا".
له به‌رده‌وامیی وته‌كه‌یدا به‌رێزیان ڕایگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بوومه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن كۆشكی ئه‌لیزێ دیسانه‌وه داوه‌ت كرام كه بێین بۆ ئێره.
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشمان هه‌بوو و تیایدا سوپاسی ڕۆڵی سه‌رۆك ماكرۆن و هه‌روه‌ها فه‌ڕه‌نسامان كرد كه توانییان و یارمه‌تیی ئێمه‌یان دا له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێمه و به‌غدا كه ئه‌مه ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان بوو له‌گه‌ڵ جه‌نابیان و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و پاریس هه‌م له‌ڕووی سیاسییه‌وه و هه‌م ئیكۆنۆمییه‌وه.
سوپاسی فه‌ڕه‌نسامان كرد بۆ ڕۆڵیان له پرسی شه‌ڕی داعش كه هاوكاری پێشمه‌رگه بوون، سوپاسی فه‌ڕه‌نسامان كرد بۆ ئه‌و هاوكارییه مرۆییانه‌ی كه بۆ ئاوار و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان كردوویه‌تی و بڕیاریشمان دا كه هه‌وڵ بده‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان هه‌م له‌ڕووی ئابووری و هه‌م له‌ڕووی سیاسییه‌وه په‌ره‌ی پێ بده‌ین".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌واناندا ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نیوان هه‌ولێر و پاریس، به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند "ئێمه ده‌مانه‌وه‌ی له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رین، چونكه هه‌روه‌ك باسمان كرد فه‌ڕه‌نسا ڕۆڵێكی گرنگی بینی و ده‌مانه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌تایبه‌تی له ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین".
سه‌باره‌ت به سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد "له چوارچێوه‌ی سه‌ردانی خۆیدا بۆ عێراق، به‌ڕێز ماكرۆنمان داوه‌ت كردووه كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش بكات و به سوپاسه‌وه قبووڵی كرد و هیوادارین له چوارچێوه‌ی سه‌ردانیدا بۆ عێراق، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش بكات".
ده‌رباره‌ی متمانه‌دانی په‌رله‌مان به كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵوێستی به‌ڕێز ماكرۆن له‌وباره‌یه‌وه، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی "زۆر خۆشحاڵ بوو كه ئه‌مڕۆ گوێبیستی ئه‌و هه‌واڵه بوو كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم پێكهێنراوه و خۆشحاڵ بوو به‌وه و هیوای خواست كه ئه‌م كابینه‌یه بتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت له كاره‌كانیدا".