Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

په‌يامێك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

2025-04-26T17:27:00.000000Z
هه‌واڵ

سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى سه‌ركردايه‌تيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانييانى تەقینەوه‌كه‌ى ئەمڕۆى بەندەری شەهید ڕەجایی لە شاری بەندەر عەباس ده‌كه‌ين. لەم ناخۆشییەدا هاوسۆز و هاوخه‌ميانين.

له‌ خواى مه‌زن داواكارين گيانى قوربانييان شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌موو لايه‌ك ببه‌خشێت. هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برينداران و سەلامەتی و ئارامى بۆ گەلی دۆستی ئێران دەخوازين.


نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/4/26