
هاووڵاتييانى خۆشه‌ويستى كوردستان،
هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان،
سبه‌ى كه ده‌ستپێكى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى فيدراڵه، داوا له هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌م پابه‌ندى ڕێنمايييه‌كانى كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بن. بانگه‌شه‌يه‌كى شارستانى به‌ڕێوه ببه‌ن كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و فره‌ڕه‌نگيى پێكهاته‌كانى كوردستان بێت و نه‌بێته هۆى گرژى و دابه‌شكردن و بێزاركردنى كۆمه‌ڵگه و تێكدانى ئاراميى هاووڵاتييان.
هه‌مووان با ئازاد بن له بانگه‌شه‌كردن بۆ سياسه‌ت و ئاراسته و كارنامه‌كه‌يان، به‌ڵام نابێت هيچ كه‌س و لايه‌نێك ڕق و كينه بڵاو بكاته‌وه. خه‌ڵكى كوردستان ده‌بێ وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى مه‌ده‌نى، ململانێيه‌كى شارستانى له‌م پرۆسه‌يه‌دا به‌ڕێوه ببات. كانديدبوونى ئافره‌ت زۆر گرنگ و بايه‌خداره، ده‌بێ ناو و پێگه و ڕێز‌ى پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێ ڕێز له هێما و پيرۆزييه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كان بگيرێت، هێزه ئه‌منييه‌كانيش پيشه‌يييانه و بێ جياوازى ئه‌ركى خۆيان له پاراستنى هه‌مووان جێبه‌جێ بكه‌ن.
دواجار هه‌موو ئه‌وانه‌ى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌چنه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى فيدراڵ، ئامانجيان خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى كوردستان و عێراقه، ده‌بێ بزانن كه به يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى، ده‌توانن خزمه‌تى باشترى ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان و عێراق بكه‌ن و ماف و ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى بپارێزن. بۆيه نابێ له بانگه‌شه‌دا كارێكى وا به‌رانبه‌ر به يه‌كتر بكه‌ن كه سبه‌ى نه‌توانن پێكه‌وه كار بكه‌ن.
هيواى بانگه‌شه‌يه‌كى ئارام و سه‌ركه‌وتوو بۆ هه‌موو لايه‌ك و سه‌قامگيرى و سه‌رفرازى و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وام بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌خوازم.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/10/2