
ئه‌مڕۆ چل و دوو ساڵ به‌سه‌ر تاوانى سامناكى ئه‌نفالكردنى هه‌شت هه‌زار هاووڵاتيى سڤيلى بێتاوانى بارزانيدا تێده‌په‌ڕێت. له‌م ياده خه‌مگينه‌دا، سه‌رمان له‌به‌رده‌م گيانى پاكياندا داده‌نوێنين و به‌وپه‌ڕى ڕێز و وه‌فادارييه‌وه به‌بيريان ده‌هێنينه‌وه.
ئه‌نفالكردنى بارزانييان له‌لايه‌ن ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عێراقه‌وه، به‌رده‌واميى زنجيرهيهك تاوان بوو بۆ شكاندنى ئيراده‌ى گه‌لى كوردستان و قڕكردنى، به‌ڵام له‌به‌رده‌م خۆڕ‌اگرى و كۆڵنه‌دانى كوردستانيياندا شكستى هێنا و بووه په‌ڵه‌يه‌كى ڕه‌ش به نێوچه‌وانى ئهنجامدهرانييهوه.
دايكان، خوشكان، هاوسه‌ران و خێزانه بارزانييه‌كان دواى ئه‌و كاره‌ساته، ده‌رده‌سه‌رى و نههامهتييهكى بێهاوتا ژيان، ناچار بوون به‌رگه‌ى نه‌بوونى و هه‌ژارى و ژيانێكى سه‌خت و دژوار بگرن. ده‌ستى ئه‌و دايكه دڵسۆزانه ماچ ده‌كه‌م كه به خۆشه‌ويستى و دڵسۆزى بۆ گه‌ل و نيشتمان، منداڵه‌كانيان په‌روه‌رده و گه‌وره كرد.
له‌م ياده‌دا جه‌خت له مافه‌كانى ته‌واوى قوربانييانى ئه‌نفالى بارزانييان و شاڵاوه‌كانى ئه‌نفال و هه‌موو قوربانييانى ڕ‌ژێمى پێشوو دهكهينهوه. ئه‌ركى حكوومه‌تى عێراقه كه هه‌رچى پێويسته بیكات بۆ بهديهاتنى دادپه‌روه‌رى و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كه‌سوكارى قوربانييان.
با ڕابردوو و ئازار و تاڵييهكانى ببنه په‌ند و وانه و هانده‌ر تا هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق پێكه‌وه به يهكترقبووڵكردن و ڕێزلهيهكگرتن و لێبورده‌يى، ئاشتييانه و شكۆمه‌ندانه به ئازادى و سه‌رفرازى بژين و بێ جياوازى وڵات كۆكهرهوهى هه‌مووان بێت.
سڵاو له يادى ئه‌نفالكراوانى بارزانى و ته‌واوى شههيدانى كوردستان، ڕێز و پێزانين بۆ هه‌موو ئه‌و جوامێرانه‌ى له هه‌ولێر و ناوچه‌كانى، به‌هاناى بارزانييه لێقه‌وماوه‌كانه‌وه چوون و يارمه‌تييان دان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/7/31