
به‌يانيى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/2/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا عه‌لى ئه‌ليه‌حيا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌نديى دێرينى هه‌ردوولا و پشتگيريى به‌رده‌وامى كوێت بۆ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران و جه‌خت له بره‌ودان به هه‌موو بواره‌كانى په‌يوه‌ندى و فراوانكردنى دهرفهتهكانى هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو ڕوويهكهوه، كرايه‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له زه‌مينه و دهرفهتهكانى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و كوێت كرا و ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق بيروڕايان گۆڕييهوه. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى عێراق و ناوچه‌كه كرده‌وه.
دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانيان و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
