Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى له‌ يادى ڕۆژى نيشتمانيى ئيماراتدا کرد

2023-12-02T16:17:58.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2023/12/2 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ دوبه‌ى، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى يادى ڕۆژى نيشتمانيى ئيماراتدا كرد.

ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌واميى كار و چالاكييه‌كانى كۆنفرانسى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕانى كه‌شوهه‌وا (COP28) به‌ به‌شداريى ميوانان و ئاماده‌بووانى كۆنفرانس، به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ ناوى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات و گه‌له‌كه‌ى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواستن.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێرێ پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى سه‌رۆكى ئيمارات، بۆ به‌شدارى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه‌ و كردنه‌وه‌ى كۆنفرانسی (COP28)دا گه‌يشته‌ دوبه‌ى و له‌ په‌راوێزى كۆنفرانسه‌كه‌دا چاوى به‌ ژماره‌يه‌ك له‌ سه‌رۆك و شا و سه‌ركرده‌ى وڵاتان كه‌وت.