Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر ده‌كات

2024-04-26T19:22:29.000000Z
هه‌واڵ

زۆر به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى هێرشى درۆنيى ئه‌م ئێواره‌يه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆر له‌ سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ له‌ پارێزگاى سلێمانى ده‌كه‌م كه‌ به‌داخه‌وه‌ شه‌هيد و بريندارى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و بووه‌ته‌ هۆى پچڕان و كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با و له‌كاروه‌ستانى وێستگه‌كه‌.

له‌ كاتێكدا سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌م و هاوخه‌ميانم و هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برينداران ده‌خوازم، دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ئه‌م هێرشانه‌ ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسييه‌وه‌ و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ پێويسته‌ ئه‌ركى خۆيان بۆ ڕێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ و دۆزينه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له‌ هه‌ر لايه‌نێك بن بگێڕن و به‌ سزاى ياسايى بگه‌يه‌نرێن.

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 2024/4/26