ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/٩/٢٨ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له دوو په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی جیادا، پیرۆزبایی له به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به‌ڕێز محسن مه‌نده‌لاوی بۆ هه‌ڵبژاردنی به جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد که له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا به‌ڕێوه چوو.
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ به‌ڕێزان حه‌لبووسی و مه‌نده‌لاوی و کار و ئه‌رکه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خواست و جه‌ختی له پاراستنی سه‌قامگیری و پێویستیی وڵات به کاری پێکه‌وه‌یی و تێپه‌ڕاندنی ته‌حه‌دی و سه‌ختییه‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسیی وڵات به گفتوگۆ و لێکگه‌یشتن کرده‌وه.
لای خۆیانه‌وه به‌ڕێزان محه‌مه‌د حه‌لبووسی و محسن مه‌نده‌لاوی سوپاس و پێزانینیان بۆ په‌یوه‌ندی و پیرۆزباییی سه‌رۆک نیچیرڤان بارزانی ده‌ربڕی.