Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ده‌كات

2019-12-28T18:02:01.000000Z
لێدوان

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانه‌وه‌، پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێزيان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆيان و داهاتووى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان خواست.

له‌ په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28/12/2019 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها پيرۆزباييى به‌ستنى كۆنگره‌ى هه‌شته‌مى له‌ يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان و ته‌واوى سه‌ركرده‌ و ئه‌ندامان و لايه‌نگران و دۆستانى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ كاره‌كانى كۆنگره‌كه‌يان خواست.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌ كار و خه‌بات و ڕۆڵى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان له‌ ژيان و پرۆسه‌ى سياسيى هه‌رێمى كوردستاندا كرد و پێزانينى خۆى بۆ خزمه‌ت و هه‌وڵه‌كانى يه‌كگرتووى ئيسلامى له‌پێناو ته‌بايى و كارى پێكه‌وه‌ييى لايه‌نه‌ كوردستانييه‌كان ده‌ربڕى.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين، سوپاس و پێزانينى خۆى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و ستايشى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانى بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى به‌ڕێزيان و پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى دووپات كرده‌وه‌.