هه‌ر له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 2023/2/17، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ خاتوو ناديا موراد، چالاكوانى ئێزدى و هه‌ڵگرى خه‌ڵاتى نۆبل بۆ ئاشتى، دوايين دۆخى ئێزدييه‌كان و ناوچه‌ى شه‌نگال و به‌رده‌واميى پرۆسه‌ى ئازادكردنى ڕفێنراوانى ئێزدييان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا باسيان له دۆخى ئاواره ئێزدييه‌كان کرد و جه‌ختيان له گرنگيى كاركردن بۆ ئاساييكردنى دۆخى شه‌نگال و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه و هاتنه‌كايه‌ى زه‌مينه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ شوێنه‌كانيان كرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر ئه‌و هاوكارى و يارمه‌تييانه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى پێشكه‌ش به ئێزدييان و ناوچه‌ى شه‌نگال به‌تايبه‌تى ده‌كات.