ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/6/29 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تاها به‌روارى، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو ياسين به‌رواريى برايان و كاديرى ديار و كارگێڕى لقى حه‌وتى ئه‌مه‌ريكاى پارتى ديموكراتى كوردستان، سه‌ره‌خۆشى له خۆيان و خانه‌واده‌ى تێكۆشه‌ری عه‌بدولڕه‌حمان بناڤی كرد.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵياندا، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهربانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خانه‌واده و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز تاها به‌روارى، سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.