
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2023/12/19 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕينى هاوخه‌مى بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح، ميرى كوێت، سه‌ردانى كونسولخانه‌ى گشتيى كوێتى له هه‌ولێر كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پێشكه‌شكردنى پرسه و سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تى و گه‌لى كوێت، له ده‌فته‌رى پرسه‌دا په‌يامێكى سه‌ره‌خۆشى تۆمار کرد.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز عوسمان ئه‌لداوود كونسولى گشتيى كوێت، سوپاس و پێزانينى بۆ هاوبه‌شيى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.


