ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18/4/2023 ، 27ى ڕه‌مه‌زان، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ميواندارى و ئێواره‌خوانێكى بۆ ژماره‌يه‌ك له مامۆستايانى ئايينى به نوێنه‌رايه‌تيى سه‌رجه‌م مامۆستايانى ئاينيى كوردستان ڕێكخست.
له ئێواره‌خوانه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمی کوردستان و وه‌زيرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئايينى ئاماده بوون، سه‌ره‌تا به‌ڕێز سه‌رۆكى يه‌كێتيى زانايانى ئايينيى كوردستان به ناوى ئاماده‌بووانه‌وه سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد بۆ هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى بۆ چاره‌سه‌رى ناكۆكييه ناوخۆييه‌كان و يه‌كڕيزى و ئارامیی سياسى، هيواشى خواست ئه‌و هه‌وڵانه‌ى جه‌نابيان ببێته مايه‌ى خاوكردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان و كۆتاييهێنانى يه‌كجارى به ناكۆكييه‌كان.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ستايشى ڕۆڵى مامۆستايانى ئايينى له بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشياریى ئايينيى ميانڕه‌و و بڵاوكردنه‌وه‌ى گيانى خێر و چاكه‌خوازى و پاراستنى خه‌ڵكى كوردستان له كاريگه‌ريى بير‌ى توندڕۆيى، دووپاتى كرده‌وه كه مامۆستايان له شۆڕشه‌کانى ڕزگاريخوازى گه‌لى كوردستاندا هه‌ميشه له سه‌نگه‌رى داكۆكيكردن له مافى ڕه‌واى گه‌له‌كه‌ياندا بوون و ئايين و نيشتمانپه‌روه‌رييان بێکه‌وه گرێداوه. به‌ڕێزيان دووپاتى كرده‌وه كه ده‌بێ به گەشبینیيه‌وه له چاره‌سه‌ربوونى كێشه ناوخۆيى و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا بڕوانين، چونكه بێجگه له پێكهاتن هيچ بژارده‌يه‌كى ديكه له‌به‌رده‌م لايه‌نه‌كاندا نييه و له‌گه‌ڵ به‌غداش له‌سه‌ر ڕێگه‌ى رێككه‌وتن و له‌يه‌كگه‌يشتنين.
به‌ڕێزيان له به‌رده‌واميى قسه‌كانيدا داواى له مامۆستايان كرد كه سڵاو و ڕێزى بگه‌يه‌نن به يه‌ك به يه‌كى مامۆستايانى ئايينيى كوردستان و هيواى سه‌ركه‌وتن و سه‌لامه‌تى بۆ هه‌موو لايه‌ك خواست و جه‌ژنه پيرۆزه‌ى پێشكه‌ش كردن.
دواى به‌ربانگكردنه‌وه، له كه‌شێكى ئايينيدا ژماره‌يه‌ك له مامۆستايانى ئايينى چه‌ند پارچه شيعر و سرووتى عيرفانييان خوێنده‌وه.