ئەمشەو هه‌ينى 2023/12/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، به‌دواداچوونى بۆ ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه له باڵاخانه‌يه‌كى سۆران كرد، كه له ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ك له نيشته‌جێبووانى گيانيان له‌ده‌ستدا و ژماره‌يه‌كى ديكه‌ش بريندار بوون.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕينى هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكارى قوربانييان، هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداران خواست و ئاماده‌يى نيشان دا بۆ هه‌ر يارمه‌تى و هاوكارييه‌كى پێويستى برينداران و به‌ركه‌وتووان.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز سەرپەرشتیاری ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى ڕاسپارد بۆ گرتنه‌به‌رى هه‌موو ڕێكارێكى پێويست بۆ ئه‌وه‌ى ڕووداوى وا دڵته‌زێن دووباره نه‌بنه‌وه.