
پێشنوهڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/8/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز ئه‌ندريا ناسى، باڵيۆزى نه‌مسا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دهرفهتهكانى فراوانكردنى هاريكاريى هاوبهشيان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه باس له دوايين سه‌ردانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ڤيه‌ننا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سهركۆمار و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كرا.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕايان گۆڕييهوه.
