
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2024/2/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ر له چوارچێوه‌ى به‌شداريكردنيدا له كاره‌كانى كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌لكسه‌نده‌ر شالنبێرگ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبووه‌وه و تيايدا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆيان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تێڕوانينى خۆيان ده‌رباره‌ى مه‌ترسييه‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و پێشهاته‌كانى شه‌ڕ له غه‌ززه و هه‌ڕه‌شه‌ى دۆخه‌كه به‌سه‌ر ئاساييش و سهقامگيريى جيهان و كاريگه‌ريى خراپيان به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كانى ژيانه‌وه، خسته‌ڕوو. هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ده‌بێ ڕێگرى بكرێت له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى دۆخه‌كه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌مه‌لايه‌نه هه‌بێت.
هه‌ردوولا داكۆكييان له خواستى دوولايهنه كرده‌وه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا و به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێزيان به فه‌رمى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بانگهێشت كرد بۆ سه‌ردانێكى نه‌مسا.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانيش سوپاس و پێزانينى بۆ په‌يوه‌نديى له‌مێژينه‌ى دۆستانه و پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى نه‌مسا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هيواى خواست ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانيان له هه‌موو بواره‌كاندا فراوانتر ببێت.
