
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/4/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له بەڕێز تۆماس سیله‌ر باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بيروڕايان گۆڕييهوه و هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه بۆ نوێكردنه‌وه‌ى شه‌رعيه‌ت و پرۆسه‌ى ديموكراسى، گرنگ و پێويسته هه‌ڵبژاردن بكرێت. له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا سوپاس و پێزانينى بۆ هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى به‌رده‌مى، ده‌ربڕى.
هه‌ردوولا باسيان له په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان كرد و به‌ڕێز باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا دوايين سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌غدا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق و هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به گرنگ زانى.
بره‌ودان به په‌يوه‌نديى بازرگانيى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
