
به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٠٢٤/٨/٣ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز تۆماس زایلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدایان تاوتوێ کرد و دوا هه‌نگاوه‌کان و به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆی هه‌ردوولایان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاند، هه‌روه‌ها پشتگیری‌یان بۆ به‌رده‌وامیی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان به لێکگه‌یشتن دووپات کرده‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا گوتی: هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئه‌وه‌ی یارمەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومه‌تی فیدراڵی بده‌ن بۆ کاراکردنی ئابووری و دەرفەتهکانی کار.
له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسیان له یادی ده ساڵه‌ی جینۆساید و دۆخی ئێستا و داهاتووی ئێزدییان و پێکهاته‌کان له هه‌رێمی کوردستان و عێراق کرد، هه‌وره‌ها تیشکیان خسته سه‌ر ڕێککه‌وتنی حکوومه‌تی عێراقی فیدرال و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئاساییکردنه‌وی دۆخی شه‌نگال، پرسی کۆچ و دوا پێشهاته‌کانی ناوچه‌که به‌گشتی.
