
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2024/2/4 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ئان‌و سارێلا باڵيۆزى فينله‌ندا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى فينله‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له بواره جياكاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى وڵات، بيروڕايان گۆڕييهوه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌شداريى فينله‌ندا له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا ده‌ربڕى و ستايشى پشتگيريى فينله‌نداى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به ڕۆڵى هێزه‌كانى فينلهدا كرد كه هێشتا له هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌ركدان.
كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له ئۆكراينا و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له غه‌ززه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
