Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن كۆبووه‌وه‌

2023-02-18T19:05:09.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

هه‌ر له‌ ميونشن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 2023/2/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌يمه‌ن ئه‌لسه‌فه‌دى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن، کۆبووه‌وه‌.

سه‌ره‌تا به‌ڕێز ئه‌لسه‌فه‌دی، سڵاو و ڕێزی شا عه‌بدوڵڵای دووه‌می شای ئوردنی به‌ سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی گه‌یاند، پاشان ده‌رباره‌ى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئوردن و كاركردن بۆ فراوانكردنى چالاكيى بازرگانى و ئابوورى له‌نێوان هه‌ردوولادا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

دۆخى سياسى و ئابوورى و ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو. تيايدا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و بره‌ودانى زياتر به‌ بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش.

ئاماده‌يى و ڕۆڵى عێراق له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه‌ و نێوده‌وڵه‌تى، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسيكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.