
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/2/19 له به‌رده‌واميى دووه‌م ڕۆژى چالاكييه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مێرسيا گيۆنا جێگرى سكرتێرى گشتيى هاوپه‌يمانيى باكوورى ئاتلانتيك (ناتۆ) كۆبووه‌وه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عيراق خسته ڕوو. تيايدا باسى له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش له عيراق و سووريا كرد و ئاماژه‌ى به هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عيراق به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى بۆشاييى ئه‌منيدا، كرد.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز گيۆنا تيشكى خسته سه‌ر ئه‌ركى ناتۆ له عيراق و دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌وان بوونى نێرده‌ى ناتۆ له عيراق به هه‌نگاوێكى گرنگ ده‌بينن بۆ يارمه‌تيدان و مه‌شق و ڕاهێنانى سه‌ربازى، به‌تايبه‌تى كه داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌يه و نابێ ئاڵۆزييه‌كانى ئۆكرانيا سه‌ره‌نج له‌سه‌ر مه‌ترسيى تيرۆر له ناوچه‌كه لابده‌ن.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يى و بوونى ناتۆى له عيراق به كۆڵه‌گه‌يه‌كى گرنگ له قه‌ڵه‌م دا و دووپاتى كرده‌وه كه عيراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به بره‌ودان و بنياتنانى توانا ئه‌منى و سه‌ربازييه‌كان هه‌يه، بۆ ئه‌مه‌ش هيواى خواست ناتۆ بتوانێت هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بێت.
تاوتوێكردنى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.