
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ٢٠٢٢/٥/٢٢ له سلێمانی، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به جیا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان بافل تاڵه‌بانی، سه‌رۆکی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و عه‌لی باپیر سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان و سه‌رکردایه‌تیی ئه‌و لایه‌نانه كۆبوووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان جێگرانی سه‌رۆک و سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له ڕاوێژکاران ئاماده‌ی بوون، دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ته‌حه‌دییه‌کان، تاوتوێ كرا.
له‌کۆبوونه‌وه‌کاندا جه‌خت له گرنگیی گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و ته‌بایی و پێکه‌وه‌یی و یه‌كڕیزیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان كرایه‌وه و هاوڕا بوون كه چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان و یه‌كده‌نگییان به تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كاریگه‌ریی ئه‌رێنی به‌سه‌ر دۆخی گشتیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بێت و پێگه‌ی كوردستانیش له به‌غدا به‌هێزتر ده‌كات.
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کرده‌وه که سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له هه‌وڵه‌کانی له‌پێناو یه‌کڕیزی و ته‌بایی له‌نێوان لایه‌نه‌کاندا به‌رده‌وام ده‌بێت و وه‌ک هه‌میشه به چه‌تری کۆکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌مێنێته‌وه.
لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیان له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و یه‌كڕیزی و ته‌باییدا، به‌رز نرخاند و هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست.







