ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ١٤\٢\٢٠٢٣، لە بەردەوامیی سەردانەکەیدا بۆ تورکیا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ئەنقەرە لەگەڵ بەڕێز ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووبارە سەرهخۆشیی جهنابی سهرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستانی بە سەرۆک ئەردۆغان و گەلی تورکیا گەیاند بۆ ئەو کارەساتەی لە ئەنجامی بوومهلەرزەکەی شەشی ئەم مانگە لە چەندین ناوچەی تورکیا و سووریا ڕوویدا و هەزاران قوربانی و زیانێکی زۆری لێکەوتەوە. بەڕێزیان هەروەها هاوکاری و پشتگیریی هەرێمی کوردستانی بۆ تورکیا دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە سەرۆک ئەردۆغان سوپاس و پێزانینی بۆ سەردانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و بەسەرکردنەوەی لێقەوماوان و شوێنە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزە دەربڕی و دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بە ڕێزەوە لە یارمەتیی مرۆیی و هاوکارییەکانی هەرێمی کوردستان و تیمەکانی دەڕوانێت کە هەر لە سەرەتاوە بۆ بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی قوربانییان، گەیشتنە شوێنە زیانلێکەوتووەکان و هاوکاری و یارمەتییان پێشکەش بە لێقەوماوان کرد.
دهرفهتهکانی برهودان به پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دۆخی ناوچەکە بە گشتی و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبووەوەکە بوو.