
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 16/2/2024، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئال سانى، سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته ئه‌منييه‌كانى ناوچه‌كه، شه‌ڕ له غه‌ززه، دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى بيروڕايان گۆڕييهوه و جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى هاريكاريى هاوبه‌شى وڵاتانى ناوچه‌كه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى كرده‌وه.
هاريكاريى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئاڵنگارييه ئه‌منييه‌كان، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
