
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٠٢٤/٢/٢٩ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڤاهاگن خاچاتوریان سه‌رۆکی ئه‌رمه‌نستان کۆبووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که به‌ڕێزان جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زیرانی په‌یوه‌ندیداری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی بوون، په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌رمه‌نستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا تاوتوێ کران و ده‌رباره‌ی دۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و ڕه‌وشی پێکهاته‌کان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا باسیان له ده‌رفه‌ته‌کانی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌رمه‌نستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرد له بواری بازرگانی، وه‌به‌رهێنان، که‌رتی تایبه‌ت، پزیشکی و گه‌شتیاریدا. له‌مباره‌یه‌وه تیشکیان خسته سه‌ر ده‌رفه‌تی گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی ئاسمانیی نێوان ئه‌رمه‌نستان و عێراق به هه‌رێمی کوردستانه‌وه.
به‌ڕێز سه‌رۆکی ئه‌رمه‌نستان دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق کۆبووه‌وه، به‌یانیی ئه‌مڕۆش گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه پێشوازی لێ‌کرا.
دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی ناوچه‌که به‌گشتی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.




