له چوارچێوه‌ى به‌شداريكردنى له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 2023/2/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دوو ديدارى جيادا له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك به‌ڕێز كريس ڤان هۆڵن سيناتۆرى ئه‌مه‌ريكى و شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا به سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێز مايكڵ تورنه‌ر، سه‌رۆكى ليژنه‌ى هه‌واڵگرى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ريكا، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران و لايه‌نى ئه‌مه‌ريكى به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌يان بۆ هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و يارمه‌تيدانى عێراق دووپات كرده‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارييانه‌ى هه‌ڕه‌شه له عێراق و ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
شاندى ئه‌مه‌ريكا هه‌روه‌ها باسيان له پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه كرد و له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پابه‌نديى هه‌رێمى كوردستانى به به‌رده‌وامى و سه‌رخستنى پرۆسه‌كه و پێويستى و گرنگيى يارمه‌تيى ئه‌مه‌ريكاى دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌موو پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى ئه‌مه‌ريكاى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، خرانه به‌ر باس و بيروڕايان له‌باره‌يانه‌وه، گۆڕييه‌وه.