![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2024/02/NB_Shandi-Senati-USA-16-2-2024.jpg)
هه‌ر له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2024/2/16، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكى سێناتى ئه‌مه‌ريكا به سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێز سيناتۆر دۆن سوليڤان، له‌باره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكاوه له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆيان كرد و تيشكيان خسته سه‌ر دوايين پێشهاته ئه‌منييه‌كانى عێراق.
هه‌ردوولا داكۆكييان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و عێراق له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتيژيى نێوانياندا كرده‌وه و باسيان له به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و كاردانه‌وه ئه‌منى و سه‌ربازييه‌كانى كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و شاندى سێناتى ئه‌مه‌ريكا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێويسته ئاساييش و سه‌لامه‌تيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و نێرده ديپلۆماسييهكان له عێراق پارێزراو بن و ڕێگه نه‌درێت گرووپه چه‌كداره‌كان ئارامى و سهقامگيريى عێراق و سهروهريى وڵات بخه‌نه مهترسييهوه.
شانده‌كه به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش و هه‌ڕه‌شه ئه‌منييه‌كان دووپات كرده‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌يان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا. لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى كۆنگرێس و سێناتى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
![](/uploads/old_images//2024/02/NB_Shandi-Senati-USA1-16-2-2024-scaled.jpg)
![](/uploads/old_images//2024/02/NB_Shandi-Senati-USA2-16-2-2024-scaled.jpg)