Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه‌

2023-02-19T09:12:25.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌، 2023/2/19 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له‌ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، له‌گه‌ڵ شاندى گرووپێكى په‌رله‌مانتا‌رانى پارتى (SPD)ى له‌ په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا به‌ سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێز نيڵس شميد كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ خاتوو ئايدان ئۆزوگوز جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا ئاماده‌ى بوو، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، هه‌روه‌ها ڕه‌وشى ئێزدييان له‌ كه‌مپه‌كانى ئاواره‌يى و له‌ ناوچه‌‌ى شه‌نگال خرانه‌ به‌ر باس.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌روه‌ها پێويستيى يه‌كڕيزى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا. لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا دووپات كرده‌وه‌ بۆ ناساندنى كۆمه‌ڵكوژيى ئێزدييان به‌ جينۆسايد.

دۆخى عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.